کرێکارانی شارەوانی “یاسووج” ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لەبەردەم بینای شارەوانی و شورای شار كۆبوونەوە و خوازیاری پێدانی خێرای داواکارییەکانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کۆمەڵە کرێکارە لە نێوان ٨ بۆ ١٣ مانگه هیچ مووچەیه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و شارەوانیش هه‌ر مانگ بەڵێن دەدات بەشێک لەو داواکاریانە بداتە کرێکاران، بەڵام هەرگیز ئەو بەڵێنانەی کە دراوە جێبەجێ نەکردووە. بەوته‌ی ئەو کرێکارانە، شارەوانی تا کۆتایی ساڵ بە بیانووی جۆراوجۆر تەنیا یەک حه‌قده‌ستی ١ مانگی خستووه‌ته سەر حسابی کرێکاران.