ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک له جووتیارانی شاری “ئیسفەهان” لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵێک له جووتیارانی شاری “ئیسفەهان” سەبارەت بە دۆخی خراپی کشتوکاڵ و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەم پارێزگایە بە نیشانه‌ی ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕاگرتنی تراکتۆرەکانیان داوای گۆڕینی سیاسەتی کشتوکاڵی ئەم بەشەی وڵات دەکەن. هه‌روه‌ها پرسی مافی ئاو و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە ناوەندی ئێران ناڕەزایەتی جووتیارانی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.