ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی خوێندکارە ژەهراوی بووه‌کان لە قۆتابخانه‌كانی شاری قوم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوابەدوای ژەهراوی بوونی گومانئاویی و زه‌نجیره‌یی خوێندکارانی شاری قوم، دوێنێ لە بەردەم فه‌رمانداری ئەم شارە بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران كۆبوونه‌وه‌ی و ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و داوای لێپرسینەوەیان لە بەرپرسانی حكوومه‌تی کرد. هه‌روه‌ها لە دوایین خولی ئەم ژەهراویبوونانەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٣٧ خوێندکاری کچ ژەهراوی بوون.