ڕۆژی پێنجشهممه ٣ی مانگی سهرماوهز، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕاپهڕین و ناڕەزاییەتییە سهراسهرییهكان له ئێران و كوردستان، كە نزیك به سێ مانگه بهردهوامه و هەروەها توندوتیژیی و سەركوتكاری هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەستی پێكرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە كۆبوونەوەكەدا، كە ژمارەیەك لە چالاكوانانی مافی مرۆڤی ئێرانیش بەشدار بوون، “جاوید ڕەحمان”، لێكۆڵەری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، ڕەخنەی لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی گرت، كە لە هیچ حاڵەتێكدا ئامادە نین لەبارەی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن. جاوید ڕەحمان هەروەها ئاماژەی بە هێرشی هێزە سهركوتگهرهكانی سەر بە دەسەڵات بۆ سەر زانكۆكان و كوشتنی منداڵانیش كرد، سەبارەت بە دانپێدانانی زۆرەملێ و دەركردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەرانیش نیگەرانی دەربڕی.بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەكدا ڕەشنوسی بڕیارنامە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانكردنی ڕاستییەكان، لەبارەی سەركوتكردنی توندوتیژیانەی خۆپپیشاندهران، دەنگی لەسەر بدرێت.