ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ناوچه‌كانی چوار، پێنج و شه‌شی شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌مشاره و له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكاران سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ماوه‌ی پێنج مانگه له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمین ئێجتماعی نه‌دراوه و كێشه‌ی بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیانی پێكهاتووه.