ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، بەشێک لە مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی لە شاری هەولێر له ئاست دانه‌مه‌زراندنیان كۆبوونەوە.
ئەو مۆعه‌لیمانه رایانگەیاند، داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکەن ساڵانى خزمەتى مۆعهلیمان وەک قه‌راردادی، دواى دامەزراندنیان هەژمار بکرێن و بەبێ جیاوازیش لە نێوان بەشەکان دا سەرجەم مۆعهلیمان دابمەزرێنێت. باسیان لەوەشکرد، بڕی ئەو پارەیەى کە لەبەرامبەر وتنەوەى وانەکان دەدرێت زۆر کەمە و دواشدەکەوێت. هه‌روه‌ها ئاماژەیان بەوەشکرد، ویستوویانە لەبه‌رامبه‌ر بینای ئەنجومەنى وەزیران كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بە بیانووى جۆراوجۆر رێگرییان لێکراوە و لە شوێنێکى دیکەدا کۆبوونەته‌وە. ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى لەسەر دامەزراندنى مۆعهلیمانى قه‌راردادی دەربڕى، بەڵام تا ئێستا دانەمەزراون و چەندین جار لە سەرتاسەرى هەرێم خۆپیشاندانیان کردووە.