كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی ماهشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشاوه و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: خوازیاری به فه‌رمی ناسینی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكارانن به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێك به‌و داخوازییه‌ی كرێكارانی ناڕازی نادات و پێنج كه‌س له هاوكاره‌كانیانی له‌وانه نوێنه‌ری كرێكارانی له كار دوورخستووه‌ته‌وه.