کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی كرێكارانی رێستۆرانی شیرکەتی نه‌وتی لە فه‌لات قاڕه‌ی خارك

كرێكارانی رێستۆرانی شیرکەتی نه‌وتی لە فه‌لات قاڕه‌ی خارك ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوکات لە گەڵ بێکارکردنی نێوی كرێكارانی ریستۆرانەکانی دوورگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ سامانه‌ی ساپنا كه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پارەکەوە ده‌ستی پێكرد، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی زیاد له‌ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌، به‌ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌، كه‌وتووەته‌ بەر مه‌ترسیه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران:  شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان به‌م كاره‌ ده‌یانه‌وێت بیمه‌ی ته‌كمیلی، ئیزافه‌ كاری و كارانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران زه‌وت كه‌ن و چاره‌نووسیان له‌ ده‌ستی خاوه‌نكار دا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفی موعه‌لیمانی كوردستان

-

ڕفاندنی “سەحەر ساڵحیان” له‌ شاری سەقز

-

به‌رده‌وامی فشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ژنانی كوردستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆرشی “ژینا”

-

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

-

برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ شاری تاران

-