ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ڕه‌سمی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٣ مانگ حقووق و بیمه، بۆ جارێكی دیكه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كێشه‌ی پێرسۆنێلی ئیداره‌ی ئاو و ئاهوڕۆی ئه‌هواز له‌و كاته‌وه په‌ره‌ی سه‌ند كه پێرسۆنێلی شیر كهتهكانی ئاوی شاری و دێهاته‌كانیان تێكه‌ڵ كرد. به وته‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده، به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ سه‌ره‌نجێك به داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێده‌كه‌ن. جێی ئاماژیه كه پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پاره‌وه، په‌یگیری داخوازییه‌كانیان و ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حقووقێكیان وه‌رنه‌گرتووه.