کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانی  ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشەهر

تجمع و راهپیمایی کارگران شهرداری خرمشهر2

كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشەهر، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، ڕپێپوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌برد و له‌ كوتاییدا له‌ به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشەهر ماوه‌ی ٦ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و ١٠ مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.  به‌ وتی كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، به‌رپرستانی شاره‌داری و ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره‌ هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌‌ و ته‌نیا بیانووی شاره‌داری بۆ دواكه‌وتنی داخوازییه‌كانی كرێكاران، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵییه‌.