كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفهان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای شێركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه و دواتر به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد.
ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك شار و ناوچه‌ی وه‌ك “زیار”، “جرقویه”، “وه‌رزه‌نه”، “ئه‌ژیه”، “هره‌ند”، “به‌رئان” و “خوراسگان كه به‌گشتی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه و زۆربه‌یان خه‌ریكی كاری كه‌شاوه‌رزین. وشكه‌ساڵی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم تووشی گرفت له كاری كه‌شاوه‌رزی بوونه‌ته‌وه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیانیان داناوه. شایانی باسه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م ئاوی و پێنه‌دانی حه‌قی ئاو له سه‌دی “زایه‌نده ڕوود” چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.