ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په كه زیاتر له ١٠ ڕۆژه مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شووش كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و دادگای ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد.
زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران، دیاری كردنی چاره‌نووسی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كرێكارانی ده‌ركراو، تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاری كرێكارانی وه‌رزی و به‌شی ئافات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كشت و كاڵ و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه و داخستنی پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی پارێزه‌ری ئه‌و كرێكارانه له خواسته هه‌ره گرنكه‌كانی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌یه. شایانی باسه كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په جاری پێشووی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له مانگرتن به‌رده‌وام بوون و له حه‌وشه‌ی ئه‌و شێركه‌ته و شه‌قامه‌كانی شووش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه ده‌برد.