كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٨ی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له‌ئاستی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری دانی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. دواتر به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی ئۆستاندار به خواسته‌كانیان، له‌ئاستی شاری ده‌ستیان كردووه به ڕێپێوان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئێمه كرێكارانی شاره‌داریی، په‌یمانكارمان ناوێ” له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.