ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی “سنه”، “سه‌قز”، “مه‌ریوان”، “كرماشان”، “ئیلام” له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشیتی شۆڕای هاوئاهه‌نگی مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رانسه‌ری ئێران، مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانساوی حقووقی خانه‌نشینكراوان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه