كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پرۆژه‌ی شیركه‌تی “ئێكسیر سه‌نعه‌ت” و شیركه‌تی “سه‌كاف” له‌ پاڵاوگه‌ی ئابادان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و له‌ ناو محه‌وه‌ته‌ی ئوم پاڵاوگه‌یه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

كرێكارانی نارازی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، پاداش و عه‌یدانه‌ و مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ئه‌م دوو شیركه‌ته‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی هاوكات مانگرتنیان ده‌ستپێكردووه‌ خوازیاری گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیانن پێش هتاتنی ساڵی نوێ.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *