ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ك سازیی و پاڵاوتنی قه‌ترانی زه‌ره‌ند له كرمان له ناڕه‌ایه‌تیی به گۆڕینی بارودۆخی كاریان له هه‌میشه‌ییه‌وه بۆ كاتی و هه‌روه‌ها گوشار خستنه سه‌ر كرێكاران بۆ واژۆ كردنی ئه‌م قه‌رارداده، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ناڕه‌زایه‌تیی به گۆڕینی بارودۆخی كاریان له هه‌میشه‌ییه‌وه بۆ كاتی به‌ڕێوه‌چووه و له كاتێكه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سپاردراوه به كه‌رتی تایبه‌ت، مه‌زایا و ئاسانكاری كرێكاران پچڕاوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن، له مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌كه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م ناوه‌نده سپێردراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ.