کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی کارمەندانی مۆخابراتی ڕووستایی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی

تجمع کارگزاران مخابرات روستایی خراسان رضوی2

كۆمه‌ڵێك له‌ کارمەندانی مۆخابراتی ڕووستایی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نایەکسانی له‌ شیركه‌تی مۆ خابرات، له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئه‌و ئۆستانه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ مه‌شهه‌د و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ نابه‌رابه‌ری نێوان كارگۆزارانی مۆخابراتی ڕووستایی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دیكه‌ی مۆخابرات بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، بڕیار وابووە كه‌ له‌ ساڵی ٩٤ی هه‌تاویه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندییە پیشه‌ییەكان له‌م ناوه‌نده‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی كارگۆزارانی مۆخابراتی ڕووستایی هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌شداربووان هه‌روه‌ها خوازیاری چوو نه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق و مه‌زایاكانیان بوون.