كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن، كە تایبەتە بە نەخۆشانی كۆرۆنا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی به‌رفرانبار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه‌كانیان كۆبوونه‌وه و داوا دەکەن حکومەت هاوکارییە داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.
به پێی زانیارییه‌كان، بهشداربوورانی ئه‌و كۆبوونه‌وه لە بەردەم نەخۆشخانەكەدا كۆبوونه‌وه و داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان کرد، کە موچەکانیان بۆ خەرج بكات. وەک بەشێک لەو کارمەندانەش دەڵێن، ماوه‌ی دوو ڕۆرژه به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی ناڕهزایهیت و لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ وڵامێكیان به داواكاریه‌كانمان نه‌داوه‌ته‌وه. ناڕازیان ڕایانگەیاند، ماوەی ٢٤ كاتژمێر وەک مۆڵەت بۆ حكومەت دادەنێن بۆ وەڵام دانەوەى داواکانیان ئەگەرنا هەڵوێستى دیکەیان دەبێت.