کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژن له‌ سه‌ر گلكۆی “گۆڵاڵه‌ شێخی” له‌ شاری سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژن له‌ سه‌ر گلكۆی گۆڵاڵه‌ شێخی له‌ شاری سه‌قز

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، چوونه‌ سه‌ر گلكۆی “گۆڵاڵه‌ شێخی” و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان  دژ بە توندووتیژییەکانی سەر ژنان دەربڕی.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یە دا چالاكانی مافی ژنان له‌ شاڕی سه‌قز به‌ بەده‌سته‌و گرتنی درۆشمی “نا بۆ بێده‌نگی له‌هه‌مبه‌ر كوشتنی ژنان” و “كۆمه‌ڵگای ژن كوژ، كۆمه‌ڵگای كۆیله‌یه‌”، كۆشتنی “گۆڵاڵه‌ شێخی”یان مه‌حكووم كرد. له‌ كوتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا ‌به‌شداربووان به‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ر چه‌شنه‌ توندوتیژی دژی ژنانیان مه‌حكووم كرد.