ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مافی ژنان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ئامرێكا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، بۆ پشتیوانی له ژنانی ئه‌فغانستانی له شاری “واشینگتۆن” كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چالاكانی مافی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسووڕاوان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری واشینگتن، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له ژنانی ئه‌فغانستانی و گوازتنه‌وه و ڕزگار كردنی چالاكانی مافی ژنی ئه‌و وڵاته له ده‌ست چه‌كدارانی تالیبان بوون.