ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازانی دانیشتووی سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی په‌نابه‌ران و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ناوه‌نده حكوومییه‌كانی هه‌رێم له هه‌مبه‌ر داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری كۆمیساریای په‌نابه‌ران له شاری سلێمانی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وینه‌كانی “بێهزاد مه‌حموودی” كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری كۆمیساریای په‌نابه‌ران له هه‌ولێر خۆی سووتاند، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كۆردستان و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به خواسته‌كانیان بوون.