كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “میلاد”ی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر وروودی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له ئێران، به پێچه‌وانه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كانی ئێران، هه‌تا ئێستا هیچ حقووقێكیان پێ نه‌دراوه و حقووقه‌كانیشیان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ زیادی نه‌كردووه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌دوای وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی تووشبو به كۆرۆنا، كاره‌كه‌یان سه‌خت تر و مه‌ترسیدارتر له جاران بووه. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی، خوازیاری بردنه‌سه‌رێی ٥٠ له‌سه‌دی ئاستی حقووقه‌كانیان، په‌رداختی حه‌قی تایبه‌ت به كۆرۆنا، درانی پاداشی دواخراو و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و به‌ستنی قه‌راردادی دائێم له‌گه‌ڵیان بوون.