ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی باكووری سیستان و به‌لوچستان له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگری كردن له وه‌رگرتنی مافی پێدانی ئاو له ڕووباری هیرمه‌ند، له ده‌روازه‌ی سنووری “میله‌ك” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی شاره‌كانی زابۆڵ، زه‌هه‌ك، هیرمه‌ند، نیمڕوز و هاموون، له ده‌روازه‌ی سنووری “میله‌ك” و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی دانیشتووی زاهیدان به‌كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌فغانستان له‌و شاره‌دا خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه هه‌تا له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی به‌شه ئاوی ئه‌و ڕووباره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان وتووێژ بكات و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.