كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شاره‌كانی ئێران له‌وانه، “تاران، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئیسفه‌هان، ئیلام، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خۆراسانی شۆمالی، خوزستان، لۆرستان، گیلان، مه‌ركه‌زی و یه‌زد”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كسان سازیی حقووقه‌كان و هه‌روه‌ها ئاستی له خواره‌وه‌ی مۆستهمهڕییهكانیان، به‌شێوه‌ی هاوكات ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌ئاست نه‌گونجانی لانیكهمی مۆستهمڕییهكانیان له‌گه‌ڵ ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، جیاوازی له‌نێوان حقووقی خانه‌نشین كراوانی كشوه‌ری و له‌شكه‌ری، سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به دواخرانی مۆتاڵباتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، گونجاو نه‌بوونی حقووقه‌كان و شێوازی هه‌ژماركردنی مۆستهمهڕییهكان له نێوان خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و كارمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سازمانه، زیاد نه‌كرانی مۆستهمهڕییهكانیان و هیتد….، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.