كۆمه‌ڵێك له نه‌ژنه‌واكانی شاری مه‌ریوان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناله‌باری ژیان و بێكاری، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی “بێهزیستی” ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
هاوڵاتیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێ كردنی بریاری ” یاسای پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامان” بوون و به‌نیسبه‌ت بێده‌نگی ته‌له‌ویزیۆنه ناوخۆییه‌كانی ڕژیم و به‌ڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان دروشمیان وته‌وه.