چالاکانی مافی ژنانی مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی مانگی ڕەزبەر، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافی ژنان له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و هەڵکشانی ڕێژەی توند و تیژیی دژ بە ژنان کۆبوونەوەیه‌كیان بەڕێوەبرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد كۆژرانی “فائیزه مه‌له‌كی نیا”یان به توندی مه‌حكووم كرد. به‌شداربووان داوایان لە هەموو ژنان کرد بەرامبەر بە جه‌نایەتی سوتاندنی “فایزە مەلەکی نیا” بێدەنگ نەمێنن و ڕێگە نەدەن توندوتیژی دژ بە ژنان له نێو كۆمه‌ڵگا ئاسایی بێته‌وه.