ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی مانگی ڕەزبەر، ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و دانیشتووانی شاری سەردەشت لە مه‌یدانی “سەرچاوه”ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دەستدرێژی گروپێک لە پیاوان بۆ سەر ژنان و کچانی ئەو شارەیان شەرمەزار و لەگەڵ قوربانیان وبنەماڵەکانیان هاودەردیان نواند.
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی سەردەشت له‌وانه “ناسكه ئه‌فخه‌می” لەگەڵ چەند لاپەڕەی ئینستاگرامی چالاک لە بواری مافەکانی ژنان، بە بڵاو کردنەوەی چەند بابەتێک، تیمێکی چەند نەفەرەی دەستدرێژیکەری سەر ژنان و کچانی سەردەشتیان ئاشکرا کردبوو و کاردانەوەیەکی زۆری بەدو ای خۆیدا هێنا. کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، کەسانێکی نەناسراوە بە نارنجه‌ک ماڵی باوکی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان، لە گەڕەکی جانبازانی سەردەشت کردە ئامانج. هه‌ۆ به‌و هۆیه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی سەردەشت ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری به‌شداری خه‌ڵك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌و تاوانه قیزه‌ونانه بن. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ڕژیم سێ كه‌س له تاوانباران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌ڵام به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه تا تاوانباران به سزا نه‌گه‌ینن درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.