ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، ئه‌هواز، ئابادان، عه‌سه‌لوویه، گه‌چساران، تاران و فه‌لات قاڕه‌ی بێهرێگان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له ئاست شێوه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان له ساڵی ١٤٠٠دا ناڕازین. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ماده‌ی ١٠ی ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی نه‌وت، چارتی دامه‌زراندنی ساڵی ٩٣، په‌رداختی ته‌واوی پاداشی خانه‌نشینكراوان به پێی سه‌نه‌وات، نه‌هێشتنی ئاسته‌نگییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان بۆ به‌شه‌كانی تر و چاكسازی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م خوێندكارانی ئه‌م سهنایهعه بوون.