په‌ره‌ستارانی بیمارستانی ڕه‌سووڵ له شاری تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه، له‌به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی حقووق و پشتگوێ خستنی داواكاریه‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌ره‌ستارانه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری به‌رپرسانی په‌یوه‌ندی دار به‌و بابه‌ته‌وه كه بڕیار بووه حقووقی ئه‌و په‌ره‌ستارانه زیاد بكرێت، بڵام پاش دوو مانگ چاوه‌ڕوانی حقووقه‌كانیان هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر حقووقه‌كانیان ڕووینه‌داوه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌مان حقووقیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه. په‌ره‌ستارانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خوازیاری جێبه‌جێ كردنی بڕیاری زیاد كردنی بڕه پاره‌ی مانگانه‌یان بوون و ڕایانگه‌یاندووه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ماوه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوودا دووباره ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه و مان ده‌گرن.