ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “شه‌ش بێ عولیا”ی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نێكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و له به‌رده‌وامی كاری ئه‌و مه‌عده‌نه ڕێگرییان كرد كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی ئه‌و خۆپێشاندانه ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ناڕازییان كه له ئاكامی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه دوو ژنی به‌شداربوو به ناوه‌كانی “زینه‌ت” و “خاوه‌ر” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراون. هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “حه‌یده‌ر قۆربانی”، “عه‌بدۆڵڵا قه‌نبه‌ری” و “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه كه ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ له‌وه پێش دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “حه‌بییب قه‌نبه‌ری” و “ناسێح ساڵحی” هه‌ر به هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی “دیزڵ ئاباد”ی كرماشان ڕاگوێزرابوون.