كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی دانیشتووی حسێن ئاوای شاری سنه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی له جادده و ڕێگاوبانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕێگای سنه بۆ دیوانده‌ره‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك داخست.
هاووڵاتییانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه له دوای ڕووداوی ئاگرتێبه‌ربوونی بارهه‌ڵگرێك كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕوویداوه، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌یان به هاووڵاتییان حسێن ئاوا داوه، به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هاووڵاتیانی حسێن ئاوا ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست به نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه نه‌كرێت درێژه به به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئه‌ده‌ن.