کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نانه‌واخانه‌كانی شارستانی به‌هارستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ نانه‌واخانه‌كانی شارستانی به‌هارستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ خواره‌وه‌ بوونی نرخی نان، له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ هه‌زینه‌كانیان ده‌ڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و نرخی نان به‌ نیسبه‌ت كاڵاكانی به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌. نانه‌واخانه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی گاز، ئارد، به‌رق، بیمه،‌ بێهداشت و هه‌زینه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌م و ده‌زگاكانی ئه‌و پیشه‌یه‌ كرد و ڕایانگه‌یاند: نرخی پێداویستیه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ كه‌ نرخی ئێستای نان قه‌ره‌بووی هه‌زینه‌كانیان ناكاته‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نانن.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah