مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی ئێران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كه له مه‌جلیسی ئێران ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی زیاتر له ١٠٢ شاری ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له حاڵێكدایه كه به‌شێك مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی چاو ترساندن له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه له به‌شێك له شاره‌كان مۆعه‌لیمانی ناڕازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و ویستوویانه به‌و جۆره كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كان بێنن به‌ڵام به‌شێك له مۆعه‌لیمان به‌تایبه‌ت ژنانی مۆعه‌لیم له به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌وه‌ستێنه‌وه و له سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن و به‌و جۆره ڕێگری له بڵاوه پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن.