به‌پێی بانگهێشتی ” په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی ناوه‌ندی، ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی كرێكاران و ئۆستادكارانی بیناسازی سه‌رانسه‌ری ئێران”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و ئۆستادكارانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران و به‌تایبه‌تی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و سه‌قز له به‌رانبه‌ر مه‌جلسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان خوازیاری “لابردنی به‌شه بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ٥ی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی، به‌هره‌مه‌ند كردنی كرێكارانی بیناسازی له ئیمتیازه‌كانی یاسای كاری قورس و تاقه‌ت پڕووكێن، ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به ناچار كردنی خاوه‌نكاران بۆ دابین كردنی ئیمه‌نی له كاتی كار كردنی كرێكاران و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قی بیمه‌ی ٣٥ ساڵ بۆ كرێكارانی بیناسازی و كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه بوون.