كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی ڕه‌جاڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و پاداشته كاریه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پێترۆشیمی “ڕه‌جاڵ” هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی، خوازیاری پێڕاگه‌ییشتن به چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان به‌تایبه‌تی كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن ئیداره‌ی كاری ناوچه‌ی تایبه‌ت بوون. شایانی باسه ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندوو له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره پاداشتێكی كاری بێبه‌ش كراون.