كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران شۆكه‌ڵاتی ته‌ورێز (چیچه‌ك)، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی به‌شێك له هاوكاره‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ئه‌و هاوكارانه ماوه‌ی سی ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ده‌ركردنیان كارێكی نایاساییه.