كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری گیلان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود كه ڕێژه‌یان ٩٠٠ كه‌س ده‌بێت، به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگیان له ژێر گوشارێكی قورسی ئابووری دان. شایانی باسه پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود كه چه‌ند مانگێكه به‌هۆی كێشه‌ی ئیداری و ماڵی له لایه‌ن په‌یمانكار و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه داخراوه و كرێكارانی ئه‌و شوێنه بێكار كراون.