كرێكارانی شیركه‌تی “حه‌دیدی مۆبته‌كران”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی دوو مانگ حه‌قده‌ست له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
گرووپی سه‌نعه‌تی “حه‌دید” له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی قه‌ته‌عاتی ماشێنه و زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی ئۆتۆمبیل سازی له‌وانه “ئێران خۆدره‌وه”. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به هۆی گه‌ماڕۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی و خراپی باروودۆخی ئابووری به‌رده‌وام حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته دواخراوه و له ئێستاش ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.