كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی “پاكوخاوێنی ” كیش ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای “سازمانی ناوچه‌ی ئازادی كیش” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و كرێكارانه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به نه‌بوونی نیگابانی پێویست له پاركه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و كه‌مكردنی زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وتوو به پاره‌كه‌كان له حه‌قده‌ستی ئه‌وان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربه‌ڕی. جێگای ئاماژه‌یه وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی ئیزافه كاری و پێنه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی له كاتی پشوو و نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارنه بووه.