ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری مه‌عده‌ن مسی “سونگوون” له حه‌وشه‌ی بینای ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی كه ژماره‌یان ٥٠٠ كه‌س ده‌بێت و له شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری ئاجین، ندا، مۆبین، نۆئاوه‌ران و زۆحه‌ل لانیكه‌م ١٥ بۆ ٢٠ ساڵه سه‌رقاڵی كارن، به‌نیسبه‌ت كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و دۆخی ناله‌باری كاری و ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه. شایانی باسه ئه‌و كرێكارانه به گرێبه‌ستی سێ مانگه خه‌ریكی كارن و سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت و دژواری كاری له مه‌عده‌نه‌كان به‌ڵام كه‌مترین حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن.