ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی” پابدانا هه‌ڵكه‌وتوو له‌شاری كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێ خرانی خواسته‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگای شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران به نیسبه‌ت جیاوازی له نێوان حه‌قده‌سته‌كانیان و یه‌كسان نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شێركه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه چۆن ده‌بێت كاتێك ئێمه هه‌موومان له شوێنێك و به یه‌ك شێوه كار ده‌كه‌ین به‌ڵام جیاوازی له نێوان حه‌قده‌سته‌كانماندا هه‌بێت. شایانی باسه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و كرێكارانه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان نه‌گیراوه‌ته به‌ر.