كرێكارانی شیركه‌تی سیمانی خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی سیمانی خووزستان، چه‌ند مانگ له‌وه پێش له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی بێ هۆكاری كرێكاران، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و له‌خواره بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.