ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاره‌داری ده‌ماوه‌ند به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگ و بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌دارییه به داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناه‌ڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٦ مانگ، هێشتا كرێكارانی شاره‌داری ده‌ماوه‌ند نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كاری خۆیان وه‌ربگرن. لانیكه‌م ١٤٠ كرێكاری شاره‌داری ده‌ماوه‌ند له ئۆستانی تاران حه‌قده‌ستی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیان هه‌تا ئێستا وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه له به‌شی خزمه‌تگۆزاری ئه‌و شاره‌دارییه كارن ده‌كه‌ن و به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ست، هه‌ڵئاوسان و گرانیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر، بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گوشارێكی سه‌ختی ئابووری دا ده‌ژین.