ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری هوه‌یزه له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه له به‌شی خزمه‌تگۆزاری و پاركه‌كاندا كارن ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی سێ مانگی ڕابردوویان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری هوه‌یزه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانیان بوون.