كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “بۆستان”ی سه‌ر به ده‌شتی ئازاده‌گانی ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،كرێكارانی به‌شه‌كانی فه‌زای سه‌وز و خزمه‌تگۆزاری شاره‌داری بۆستان، ماوه‌ی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و سێ مانگ حه‌قی بیمه‌یان دواخراوه. به وته‌ی كرێكاران وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه و له ئاست پێنەدرانی حه‌قی بیمه‌كانیان چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ر‌بڕیوه. كرێكارانی ناڕازی دەڵێن: گه‌ر ته‌واوی حه‌قده‌سته‌كانیانیش په‌رداخت بكرێت، پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌زینه‌كانیان چووه‌ته سه‌ره‌وه و گرانی ژیانی لێ تاڵ كردوون.