كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فارسیت دۆروود، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، له به‌رامبه‌ر هۆڵدینگی سیمانی فارس و خۆوزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی هۆڵدینگی سیمانی ته‌ئمین، له ڕاپۆرتێكدا وێڕای ته‌ئیدی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه له به‌رامبه‌ر هۆڵدینگی سیمانی فارس و خووزستان، ڕایگه‌یاند كه شیركه‌تی فارسیت دۆروود سه‌هامدار و هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆی هه‌یه و هۆڵدینگی سیمانی فارس و خووزستان هیچ سه‌همیه‌كیان له‌و شیركه‌ته‌دا نییه.