کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كانزای مسی “سونگۆن”ی وه‌رزه‌قان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاسن ئاجین”ی كانزای “سونگۆن”ی وه‌رزه‌قان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی سپی ئیمزا له‌ لایه‌ن شیركه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دان و له‌ ماوه‌ی مانگرتنیان ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كانزایه‌ له‌ سه‌دا ٥٠ كه‌می كردووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران پێشتر شۆرای ته‌ئمیین و نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ڵێنی چاكسازی و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان دابوو، به‌ڵام هه‌تاكوو ئێستا هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، شیركه‌ت ده‌یه‌ویست به‌ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی سپی ئیمزا، كرێكاران بخاته‌ ژێر گۆشاره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

komalah

پشتیوانی كوردانی باكووری كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر

komalah

پشتیوانی “سه‌لاحه‌دین” دمیرتاش له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ كه‌سی دیگه‌ له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah