کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی هێڵی ئاسنی جنووب و شه‌رق

تجمع اعتراضی کارگران خط و ابنیه فنی راه آهن جنوب شرق1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب و شه‌رق، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

لانیكه‌م ٢٧٠ كرێكاری هێڵه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب و شه‌رق، له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٩٨ بۆ ٩٩ی هه‌تاوی، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ڕه‌یل سه‌نعه‌تكاران” بوون و له‌و ماوه‌دا به‌شێك له‌ داخوازییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. داخوازیی كرێكارانی ناڕازی بریتین له‌: چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و حه‌قی سه‌نه‌وات، جێژنانه‌، حه‌قی پشوودان، ئیزافه‌ كاری. شایانی باسه‌، ماوه‌ی سێ مانگه‌ كه‌ كرێكاران بۆ په‌یمانكارێكی تازه‌ به‌ ناوی “شیركه‌تی تراورس” كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نكاری نوێش له‌ په‌رداختی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرێ.