کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هان پارس

كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی “جه‌هان پارس”ی شاری مێهران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٤ی  مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و جاده‌ی شیركه‌ت نه‌وتیان داخست.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتووانی ئه‌و شیركه‌ته‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی “مێهران” و “مه‌ڵه‌كشاهی”ین كه‌ له‌ شیركه‌تی “جه‌هان پارس” كار ده‌كه‌ن. په‌یمانكاری ئه‌و شیركه‌ت به‌ به‌ستنی قه‌راردادی كۆرت ماوه‌ و بێبه‌ش كردنی كرێكاران له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان، گۆشارێكی زۆری خستۆته‌ سه‌ریان. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه‌، په‌یمانكار به‌ به‌ستنی قه‌راردادی كورت ماوه‌ بۆ كرێكارانی خۆجێیی و ده‌ركردنیان له‌ كۆتایی ساڵدا، ڕێگره‌ له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شیركه‌ته‌ ته‌نیا له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا به‌ بیانووی كۆرۆنا ٣٥٠ كرێكاری له‌ كار بێكار كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

‏ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سه‌قز سه‌باره‌ت به‌ “ئازاد ئەمینی”

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕیژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ زاهیدان

-

ناروونی چاره‌نووسی “فه‌رووغ سه‌میع نیا” له‌ به‌ندیخانه‌ی ره‌شت

-

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “مه‌ریه‌م لووتفی” له‌ شاری تاران

-

كۆژران و بریندار بوونی ٤٠ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ نیجریه‌

-