كرێكارانی عه‌وارزیه‌كانی قه‌زوین و تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ڕێگا و شارسازیی تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ئاست باروودۆخی بژێو و نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگی خۆیان و بیلاته‌كلیفیی كاری، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه. شایانی باسه كرێكارانی عه‌وارزیه‌كانی قه‌زوین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ند حه‌فته‌یه‌كه كه ده‌ڕۆنه تاران تا له‌وێ وه‌زاره‌تی ڕێگا و شارسازی و‌ڵامیان پێبداته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی عه‌وارزیه‌كانی ئۆستانی قه‌زوین له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری قه‌زوین و ئیداره‌ی ڕێگا و شارسازی كۆببوونه‌وه.